Write For Us

همای مستان - پشیمانم

E-Commerce Solutions SEO Solutions Marketing Solutions
249 نمایش
Published
هۆمای مه‌ستان::په‌شیمانم

هومای لێره‌ په‌شیمانه‌ له‌وه‌ی له‌ ئه‌صڵی سه‌رچاوه‌ی په‌یامی عه‌شقی ئاسمانی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و كه‌وتوته‌ ناو ئه‌و هه‌موو رێگایه‌یه‌ی خه‌ڵكانی سه‌ر زه‌وی سنوریان بۆ دیاری كردووه‌ و هه‌ر كه‌سه‌ هه‌ڵده‌ستێـت خۆی ده‌كاته‌ پاشای ئه‌و دینه‌ و بریاری له‌سه‌ر ئه‌دات . رق و كینه‌ و ته‌فرقه‌ به‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی ئه‌و دینه‌ی ته‌نیوه‌ په‌شیمانی خۆی له‌ ئاست ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌برێت ئیمانی خۆی بۆ ته‌نها ره‌نگی خوا و له‌ پێناو خوا ژیان بردنه‌سه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت له‌و هه‌موو تاقمه‌ دوور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سه‌و چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌ویتر به‌ ناوی خواوه‌ پێ بریندار بكات ‌ ته‌نها پاشای سه‌ر زه‌وی خوای تاك و ته‌نیا بانگ ئه‌كات نه‌ك هه‌ر كێ و پاشایه‌كی هه‌بێت و پێناسه‌ی خوای بۆ بكات و بیپه‌ره‌ستێت روو له‌ ئازادبوون ئه‌كات ئازادبونێك روخسارو ناخ یه‌ك ئه‌خاته‌وه‌ و به‌رگی دوورووی له‌ به‌ردا داده‌كه‌نێت. په‌شیمانی خۆی له‌ خواپه‌ره‌ستی ده‌ستی زاهیدو مه‌لا ده‌رده‌برێت‌ وه‌ك چۆن مه‌حوی فه‌رموی:
له‌گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا رێ ناكه‌وێ زونناری زوڵفی یار
وه‌كوو (( شێخ )) ئیختیاری مه‌زهه‌بی (( ته‌رسا )) نه‌كه‌م ، چ بكه‌م !
دسته بندی
موسیقی سنتی و نواحی
وارد شوید یا ثبت نام کنید تا دیدگاه ارسال کنید.
اولین نفری باشید که دیدگاه ارائه می کند