Write For Us

Homer Dizeyee - Awate Mexmelîyekan V2.0

E-Commerce Solutions SEO Solutions Marketing Solutions
190 نمایش
Published
هۆمەر دزەیی - ئاواته‌ مه‌خمه‌ڵیه‌كان ٢
Homer Dizeyee - Awate Mexmelîyekan V2.0

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ کەناڵی کوردماکس موزیک

#Homerdizeyee #Kurdmax #KurdmaxMusic
______________________________________________________________________
Lyrics:
ئاواته‌ مه‌خمه‌ڵیه‌كان

بریا سەوزە گیای بەهار بوام
ئێواران پێش رۆژئاوا
ئەو کچە جوانە بەرخەوانە
لەسەرم راکشابوا
*
بریا من سروەی بەیان بوام
لێوی تۆم فێنک دەکرد
بریا من هەوای ئاسمان بوام
خۆم بە ناو دەمتا دەکرد
*
بریا من ئاوی رووبار بوام
دەئاڵام لە لەشی تۆ
بریا بالیفی شەوگار بوام
لەژێر گۆنای گەشی تۆ
***
بریا من ئاوێنە بوام
خۆت دەگۆڕی لەبەر چاوما
جەستەی جوانت هەڵدەگیرا
لەناو هەست و هەناوما
***
بریا من پەڕەسێلکە بوام
لە بنمیچی ماڵی تۆ
هێلانەی خۆم دادەبەستا
چاو لە دانەی خاڵی تۆ
*
شەو و رۆژ تەوافم دەبوو
بە دەوری بەژن و باڵات
ساڵانە دوو حەجم دەبوو
لە ماڵی خوا و لە ماڵی تۆ
*
بۆچ ئەو خەونە مەخمەڵیانەم
بۆ لێم نابن بە راستی
تا ئەو مەمک و سمت و رانەم
بگوشیبایە بە دەستی
***
بۆچ ژیان هێندە بە غەمە
بۆچی یەک خۆشیم نەدی
خۆ هیوای من سادە و کەمە
دەبا جارێک بێنە دی

_______________________________________________________________________
Credit:
Lîrîk: Homer Dizeyee
Awaz: Giovanni Battista Pergolesi (Serdemî Barok)
Muzîk u tomarî deng: Dr. A. J. Sagirma
________________________________________________________________________
Follow us:
Facebook: https://www.facebook.com/kurdmaxmusic/
Twitter : https://twitter.com/kurdmaxmusictv
Instagram: https://www.instagram.com/kurdmaxmusictv/
Live: http://kurdmaxmusic.tv/
دسته بندی
کوردی
برچسب
kurdmaxmedianetwork, kurdmax, kurdmax show
وارد شوید یا ثبت نام کنید تا دیدگاه ارسال کنید.
اولین نفری باشید که دیدگاه ارائه می کند