Write For Us

Homer Dizeyee - Maçî Xudayi l هۆمەر دزەیی - ماچی خودایی

E-Commerce Solutions SEO Solutions Marketing Solutions
141 نمایش
Published
هۆمەر دزەیی - ماچی خودایی
Homer Dizeyee - Maçî Xudayi

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ کەناڵی کوردماکس موزیک

#Homerdizeyee #Kurdmax #KurdmaxMusic
______________________________________________________________________
Lyrics:
ماچی خودایی

وەرە یارم ، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای رووناکی ماڵم
***
وەرە خاسەکەوی رام و کەویی من
وەرە ئیلھامەکەی نیوەشەوی من
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
***
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە ئەی بت ھەتاکو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم
***
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا ھەناسەم
****
وەرە با ھەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با ھەڵگوشم ئەم رانە نەرمە
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
***
وەرە گیانم فیدای چاوی رەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
_______________________________________________________________________
Credit:
Hellbest: Hêmin
Awaz: Nasir Razazi
Muzîk u tomarî deng: Dr. A. J. Sagirma
________________________________________________________________________
Follow us:
Facebook: https://www.facebook.com/kurdmaxmusic/
Twitter : https://twitter.com/kurdmaxmusictv
Instagram: https://www.instagram.com/kurdmaxmusictv/
Live: http://kurdmaxmusic.tv/
دسته بندی
کوردی
برچسب
kurdmaxmedianetwork, kurdmax, kurdmax show
وارد شوید یا ثبت نام کنید تا دیدگاه ارسال کنید.
اولین نفری باشید که دیدگاه ارائه می کند