Write For Us

Homer Dizeyee - Kobanê

E-Commerce Solutions SEO Solutions Marketing Solutions
122 نمایش
Published
هۆمەر دزەیی - کۆبانی
Homer Dizeyee - Kobanê

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ کەناڵی کوردماکس موزیک

#Homerdizeyee #Kurdmax #KurdmaxMusic
______________________________________________________________________
Lyrics:
کۆبانی

هێ کۆبانی، هێ کۆبانی
کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و
هی شنگالی ئێزدییانی
تۆ چلچرای رۆشەنکەری
رێگای چل ملیۆن کوردانی
***
تۆ ناوی کوردت گەیاندە
هەر چوار سووچی ئەم جیهانە
کێ دەیزانی لە رۆژئاوا
کیژ بەو تین و بەو تەکانە
سینگی خۆی دەکاتە قەڵغان
بۆ بەرگری لەم خاکانە؟
***
ئای کە ناوت خۆش و جوانە!
بۆتە ئەفسانەی زەمانە
چەند بەناو مێژوودا گەڕام
نەمدی وێنەی ئەم کیژانە
تۆ دایە تێرێزا و ژان دارکی
بۆ مرۆڤ لە مەرگ بێ باکی
***
هێ کۆبانی گیان، کۆبانی
تۆ لانکەی پێکەوە ژیانی
فرە رەگەزی و گشت ئۆلانی
مێژوو لەبۆت تۆمار دەکا
تۆ نموونەی سینگ فرەوانی و
نوێنەری گشت ئینسانی
***
پێشمەرگەکەی بە نانەڕەق،
پاسەوانی ژیان و هەق،
باری گرانی ئەم دنیایە
هی دیمۆکراسی و ئازادی
وا لەسەر شانی تۆدایە
هێشتا زرمەت دێ و دڵشادی
***
هێ کۆبانی گیان، کۆبانی
تۆ ئاوازی پڕ لە سازی
کاوێس ئاغا و مریەم خانی
سۆز بێ دوایی بتخەملێنین
خێلیت لەسەر هەڵدەینەوە
تۆ نۆبووکی کوردستانی
_______________________________________________________________________
Credit:
Lîrîk: Homer Dizeyee
Awaz: awazî sirûdêkî konî hizbî şiyu'îyi 'êraqî
Muzîk u tomarî deng: Dr. A. J. Sagirma
________________________________________________________________________
Follow us:
Facebook: https://www.facebook.com/kurdmaxmusic/
Twitter : https://twitter.com/kurdmaxmusictv
Instagram: https://www.instagram.com/kurdmaxmusictv/
Live: http://kurdmaxmusic.tv/
دسته بندی
کوردی
برچسب
kurdmaxmedianetwork, kurdmax, kurdmax show
وارد شوید یا ثبت نام کنید تا دیدگاه ارسال کنید.
اولین نفری باشید که دیدگاه ارائه می کند